یوڤێنتوس X ئه‌ته‌لانتا … ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه‌

یاریگا – ئه‌مڕۆ كاتژمێر (7:30) خولەكی شه‌و بە كاتی هەرێمی كوردستان، لە یه‌كه‌مین یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی جامی ئیتاڵیادا، یانه‌ی یوڤێنتوس له‌ نێو یاریگای (ئه‌لیانز ستادیۆم)ی تایبه‌ت به‌ خۆی، میوانداری یانه‌ی ئه‌ته‌لانتا ده‌كات، كه‌ یاری پێشوو به‌ ئه‌نجامی (1-0) له‌ به‌رژه‌وه‌ندی یوڤی كۆتایی هات. ئێمەش لە ماڵپەڕی یاریگانێت گرنگترین ئامارەكانی هەردوو تیپه‌كه‌ پێش ڕوبەڕوبونەوەكەیان بڵاودەكەینەوە:-

1- یاریه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویان 14 ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوانیانه‌ له‌ جامی ئیتاڵیادا، یوڤێنتوس 6 یاری بردۆته‌وه‌ و ئه‌ته‌لانتاش 3 یاری، له‌ 4 یاریشدا یه‌كسان بوون.

2- یوڤێنتوسی پاڵه‌وانی سێ وه‌رزی ڕابردووی جامی ئیتاڵیا، ده‌یه‌وێت بۆ جاری چواره‌م له‌سه‌ر یه‌ك بگات به‌ یاری كۆتایی جامه‌كه‌، كه‌ پێشتر هیچ تیپێكی ئیتاڵی ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجام نه‌داوه‌.

3- ئه‌ته‌لانتا پێویستی به‌ بردنه‌وه‌ی +2 گۆڵه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بگات به‌ یاری كۆتایی جامی ئیتاڵیا، له‌ به‌رانبه‌ردا یوڤێنتوس پێویستی به‌ یه‌كسان بوون یان بردنه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگات به‌ یاری كۆتایی.

4- دوایین 8 ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوانیان له‌ نێو یاریگای یوڤێنتوس له‌ سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كاندا، یوڤێنتوس 7 یاری بردۆته‌وه‌ و له‌ 1 یاریشدا یه‌كسان بوون.

5- ماسیمیلیانۆ ئه‌لیگری وه‌ك ڕاهێنه‌ری یوڤێنتوس، 18 یاری له‌ جامی ئیتاڵیا ئه‌نجامداوه‌، 15 یاری بردۆته‌وه‌ و 1 یاریشی دۆراندووه‌، له‌ 2 یاریشدا یه‌كسان بووه‌.

6- جیان پیرۆ گاسپرینی وه‌ك ڕاهێنه‌ری ئه‌ته‌لانتا، ته‌نها 2 یاری له‌ جامی ئیتاڵیا دۆڕاندووه‌، هه‌ر 2 یاریه‌كه‌ش له‌ به‌رانبه‌ر یوڤێنتوسدا بووه‌.

7- ئه‌ته‌لانتا 9 یاری له‌م وه‌رزه‌ی جامی ئیتاڵیا ئه‌نجام داوه‌، 3 یاری بردۆته‌وه‌ و 1 یاریشی دۆڕاندووه‌، له‌ 5 یاریشدا یه‌كسان بووه‌.

8- گۆنزالۆ هیگواینی ئه‌رجه‌نتینی له‌ دوایین 6 یاری جامی ئیتاڵیادا، 5 گۆڵی بۆ یانه‌ی یوڤێنتوس تۆماركردووه‌.

9- پاولۆ دیبالای ئه‌رجه‌نتین له‌ 11 یاری جامی ئیتاڵیادا، 7 گۆڵی بۆ یانه‌ی یوڤێنتوس تۆماركردووه‌، هه‌ر 7 گۆڵه‌كه‌ش له‌ نێو یاریگای یوڤێنتوس بووه‌.

10- له‌م 4 یانه‌ی قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی جامی ئیتاڵیادا، یوڤێنتوس و ئه‌ی سی میلان هیچ یاریه‌كیان نه‌دۆراندووه‌.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close