” یان من لێرە دەبم یان مۆرینیۆ ”

Mourinho - Pogba
Mourinho – Pogba
یاریگا
پۆل پۆگبا، ناوەراستکاری فڕەنسی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا هۆشداری داوەتە بەرپرسانی یانەکەی کە ریزەکانی یانەکەی جێدێڵێت.

رۆژنامەی سانی بریتانیا بڵاویکردۆتەوە کە ناوەراستکاری شەیتانە سوورەکان بە بەرپرسانی یانەکەی گووتووە کە ئەگەر مۆرینیۆ ساڵی داهاتووش وەک راهێنەری ئەو یانەیە بەردەوام بێت، ئەوا هاوینی داهاتوو وەلامی ئەو داواکارییانە دەداتەوە کە لەلایەن یانەکانی دیکە پێشکەشی کراون، هەربۆیە لە ئێستاوە چەندین یانەی گەورەی ئەوروپی هاتونەتە سەر هێل بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

پۆگبا ماوەیەکە لەلایەن سپێشەل وەنەوە پشت گوێ خراوە و بە کەمی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەی یاری پێدەکرێت، هەربۆیە ئەم کارەی گرژی خستۆتە نێوان هەردوولا.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close