گۆڕانکاری لە پرێمەرلیگ دەکرێت

Premier League
Premier League
یاریگا
بریاریدراوە کە وەرزی داهاتوو پشووی سەری ساڵ یارییەکانی پرێمەرلیگی ئینگڵتەراش بگرێتەوە.

تۆری هەواڵی سکای سپۆرتس بلاویکردۆتەوە کە دوای ئەوەی راهێنەرانی زۆرێک لە یانەکانی پرێمەرلیگ داوایان لە یەکێتی تۆپی پێ ئەم وڵاتە کرد کە وەکو خولەکانی دیکەی ئەوروپا پشووی سەری ساڵ بۆ ئەوانیش جێ بەجێ بکرێت، ئەو یەکێتیە دوای چەندین کۆبونەوە گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی کە ئەم بریارە پرێمەرلیگیش بگرێتەوە و لە وەرزی داهاتووشەوە پشووکانی سەری ساڵ جێ بە جێ بکرێت.

سەرجاوەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە کە یارییەکان لە رۆژەکانی کریسمس وەک خۆی ئەنجام دەدرێن، تەنها لە مانگی یەکدا هەر یانەیەک 13 رۆژ پشوویان پێ دەدرێت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close