” نێیمار پیویستی بە نەشتەرگەری نیە”

Neymar
Neymar
یاریگا
ئۆنای ئێمری، راهێنەری ئیسپانی یانەی پاریس سانجێرمانی فڕەنسا رەتیدەکاتەوە کە نێیماری ئەستێرەی یانەکەی پیویستی بە نەشتەرگەری هەبێت.

دوای بلاوبونەوەی ئەو هەواڵەی کە نێیمار بە هۆی ئەو پێکانەی کە تووشی بووە پیویستی بە نەشتەرگەری هەیە، راهێنەری ئەو یانەیە ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە و راشیگەیاند کە لەگەڵ دەستیە پزیشکانی یانەکەی قسەی کردووە و ئەوانیش ئەوەیان رەتکردۆتەوە کە یاریزانە برازیلیەکە پیویستی بە نەشتەرگەری هەبێت، تەنها پێویستی بە هەندێ پشوو و راهێنانی تایبەت هەیە بۆ چاکبونەوە.

راهێنەری شازادەکان سەبارەت بە وادەی گەڕانەوەی نێیمار هیچ وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی نەداوە و تەنها ئەوە نەبێت کە ئاشکرا کردنی وادەی دوورکەوتنەوەی پێویستی بە کاتی زیاتر هەیە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close