ئەستێرەیەک هۆشداری دەداتە میونخ لەسەر لێواندۆڤسکی

ئەستێرەی پێشووی یانەی بایەرن میونخ، لۆسار ماتاوس، ڕایگەیاند کە لیواندۆڤسکی بۆ  بایەرن وەک مێسی وایە بۆ بەرشەلۆنە

ئەو یاریزانە لە دوو وەرزی ڕابردوودا توانیویەتی ٢٠ گۆڵ تۆمار بکات بۆ ئەو یانە ئەڵمانیە وە لە ساتی هاتنی بۆ میونخ لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە توانیویەتی  ١٠٠ گۆڵ تۆمار بکات ، ئەمەش جیا لەوەی سێ جار یارمەتی میونخی داوە تاکو یەکەمی خولی ئەڵمانی بەدەستبهێنێت

“لێوی جیاوازی دروست دەکات، ئەو جێگای پڕ ناکرێتەوە” ماتاوس بە ماڵپەڕی فەرمی بایەرن میونخی گووت

“ئەو یاریزانێکی گرنگرە بایەرنە وەک مێسی بۆ بەرشەلۆنە تەنیا ئەوە نەبێت کاتێک مێسی دووچاری پێکان دەبێت شێوازی یاریکردنی بارسا دەگۆڕێت بەڵام میونخ ئەو کێشەیەی نیە”

جێی باسە لێدوانی ئەو یاریزانە لە کاتێکدایە کە ئەگەری ڕۆشتنی لیواندۆڤسکی لە میونخ نزیکە

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close