گۆڵەکەی مێسی بەرانبەر چێلسی هەرا لە نێو یاریزانان و هاندەرانی بلووز دەنێتەوە

 


یاریگا

گۆڵەکەی مێسی بەرابنەر چێلسی کە بە هەڵەیەکی چەند بەرگریکارێک دروست بوو، هەرایەکی زۆری لە نێو یاریزانان وهاندەرانی یانە ئینگلیزییەکە ناوەتەوە، لەسەر ئەوەی کە کێ هۆکاری گۆڵەکە بووە.

ڕۆژنامەی (AS)ی مەردیدی بڵاویکردەوەتەوە کە گۆڵەکەی مێسی بە ئاسانی بەسەر یاریزانان و هاندەرانی بلووز نەڕۆیشتوە بەڵکو چەند یاریزانێک تاوانبار کراون، لەم بارەیەوە (کریستنسین)ی یاریزانی دانیمارکی چێلسی کە یەکێکە لەوانەی بەهۆکاری گۆلەکە سەیر دەکرێت، پێی وایە سیسک فابریگاس، هۆکاری سەرەکی ئەو گۆڵەیە، لەبەر ئەوەی بە خێرایی بۆ تۆپەکەی ئەو نەچووە و تۆپەکە لە لایەن ئینێستا وەرگیراوە ئەویش ئاسیستی بە مێسی داوە، لەم ڕوەوەش هاندەرانی چێلسی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە هەمان شێوە فابریگاسیان تاوانبار کردوە و ڕەخنەیان لێ گرتوە و ئاماژەیان کردوە کە پێویست بوو، فابریگاس باشتر مامەڵە لەگەڵ ئەو حاڵەتە بکات و سستی کاردانەوەی بواری بە ئینێستا دا کە تۆپەکە ببات و مێسی گۆڵی یەکسانبوون تۆمار بکات.

ئاشکرایە کە یاری چوونی قۆناغی 16 نێوان چێلسی و بارسێلۆنا بە ئەنجامی 1-1 کۆتایی هات، ئەمەش ئەنجامێکی گونجاوە بۆ یانە کەتەلۆنییەکە بۆ ئەوەی لە گەڕانەوە سەرکەوتن تۆمار بکات و بۆ قۆناغی هەشت سەرکەوتن زامن بکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close