گواستنەوەی ئارتۆر بۆ بارسێلۆنا رەتکرایەوە

Arthor
Arthor
یاریگا
رۆمیلدۆ بولزان، سەرۆکی یانەی گریمیۆی برازیلی رەتیکردەوە کە لەگەڵ بەرپرسانی بارسێلۆنای ئیسپانیا گەیشتبنە رێکەوتن لەسەر گواستنەوەی عارتۆری ناوەراستکاری یانەکەیان.

دوێنێ سەرچاوەکان لە ئیسپانیا بلاوییان کردەوە کە بەرپرسانی هەردوو یانە لەسەر گواستنەوەی ناوەراستکاری برازیلی گەیشتونە رێکەوتن و پێش کۆتایی هاتنی 2017 ئەو یاریزانە پەیوەندی بە بلاوگراناوە دەکات، بەڵام سەرۆکی یانەی برازیلی هەر زوو ئەم هەواڵەی رەتکردەوە.

ئارتۆری 21 ساڵ یەکێکە لەو یاریزانانەی کە بە ئاستە باشەکەی سەرنجی چەندین یانەی گەورەی جیهانی بۆ لای خۆی راکێشاوە و لەوانەش بارسێلۆنا کە ماوەیەکە هەوڵ بۆ گواستنەوەی دەدەن.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close