شاختار دۆنێتسك X ڕۆما … ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه
یاریگا – كاتژمێر (10:45) خوله‌كی ئه‌مشه‌و به كاتی هه‌رێمی كوردستان، له قۆناغی (16)ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپادا، یانه‌ی شاختار دۆنێتسكی ئۆكرانی له نێو یاریگای (دۆنباس ئه‌رێنا)ی تایبه‌ت به خۆی، میوانداری یانه‌ی رۆمای ئیتاڵی ده‌كات، وه‌ك هه‌میشه ئێمه له یاریگانێت، چه‌ند ئامارێكی گرنگی پێش ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كه‌یان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه:-
1- پێش یاریه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویان، شاختار دۆنێتسك و رۆما 4 جار ڕوبه‌ڕوی یه‌كدی بوونه‌ته‌وه له چامپیۆنزلیگدا، شاختار 3 یاری بردۆته‌وه و رۆماش 1 یاری.
2- شاختار بۆ جاری چواره‌م له حه‌وته‌م به‌شداری كردنی له چامپیۆنزلیگدا، ده‌گاته قۆناغی (16)ی پاڵه‌وانێتیه‌كه، ته‌نها 1 جار گه‌یشتۆته قۆناغی هه‌شته‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه.
3- رۆما له دوایین 7 به‌شداری كردنی له چامپیۆنزلیگدا، 6 جاریان بۆ قۆناغی (16)ی پاڵه‌وانێتیه‌كه سه‌ركه‌وتووه، به‌ڵام ته‌نها 1 جاریان گه‌یشتۆته قۆناغی هه‌شته‌م.
4- شاختار له دوایین 8 یاری له قۆناغی كرانه‌ده‌ره‌وه‌ی چامپیۆنزلیگدا، هیچ یاریه‌كی نه‌بردۆته‌وه، له 6 یاریدا دۆراوه و له 2 یاریشدا یه‌كسان بووه.
5- رۆما له دوایین (24) یاری ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی له چامپیۆنزلیگدا، گۆڵی لێ تۆماركراوه، دوایین یاری كه گۆڵی لێ تۆمار نه‌كرابێت، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مانگی (3)ی ساڵی (2007) كه به ئه‌نجامی (2-0) له لیۆنی برده‌وه.
6- ئاماره‌كانی شاختار له‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگدا، 4 بردنه‌وه و 2 دۆراندن، 9 گۆڵی تۆماركردووه و 9 گۆڵیشی لێ تۆماركراوه.
7- ئاماره‌كانی رۆما له‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگدا، 3 بردنه‌وه و 1 دۆراندن و 2 یه‌كسانی، 9 گۆڵی تۆماركردووه و 6 گۆڵیشی لێ تۆماركراوه.
8- رۆما له دوایین 12 یاری ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی له‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگدا، ته‌نها 1 یاری بردۆته‌وه، ئه‌ویش له به‌رانبه‌ر یانه‌ی كاراباگ بوو له‌م وه‌رزه‌دا، كه به ئه‌نجامی (2-1) یاریه‌كه‌ی برده‌وه.
9- شاختار له دوایین 13 یاری له چامپیۆنزلیگدا، له هیچ یاریه‌كدا یه‌كسان نه‌بووه، 5 یاری بردۆته‌وه 8 یاریشی دۆڕاندووه.
10- یاریزانانی رۆما كه‌مترین كارتی زه‌ردیان له‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگدا وه‌رگرتووه، كه (4) كارتی زه‌رده، هه‌روه‌ها كه‌مترین هه‌ڵه‌یان ئه‌نجام داوه له نێو یانه به‌شداربووه‌كانی قۆناغی (16).