خامێس تووشی پێکان بووە

James Rodríguez
James Rodríguez
یاریگا
خامێس رۆدریگێز، یاریسازی کۆلۆمبی یانەی بایرن میونشن لە یاری یانەکەی بەرامبەر بێشیکتاش تووشی پێکان بوو.

ناوەراستکاری کۆلۆمبی باڤارییەکان لە نیوەی یەکەمی یارییەکە نەیتوانی لە یاریکردن بەردەوام بێت و بۆیە بە ناچاری یاریگای جێهێشت و لە شوێنی ئەویش ئاریێن رۆبنی هۆلەندی هاتە نێو یاریگا، دوای یارییەکە باس لەوە دەکرا کە ئەو یاریزانە بە هۆی ئەو تۆپەی مولەری هاورێ کە بەر دەم و چاوی کەتووە نەیتوانیوە لە یاریکردن بەردەوام بێت، بەڵم یوپ هاینکسی راهێنەری باڤارییەکان گووتی کە ئەو یاریزانە لە ماسولکەکانی قاچی چەپی تووشی پێکان بووە.

خامیس بریارە ئەمرۆ پشکنینی پزیشکی بۆی ئەنجام بدرێت و دواتریش وادەی پێکان و دوور کەوتنەکەی ئاشکرا دەکرێت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close