ویلیان وەسفی یارییەکەی بارسێلۆنا دەکات

یاریگا

دوای یاری نێوان بارسێلۆنا و چێلسی لەندەنی لە میانی قۆناغی 16 چامپیۆنزلیگ بە ئەنجامی 1-1 کۆتایی پێ هات، ویلیان ئەستێرەی یارییەکە بۆچوونی خۆی لەسەر ئەو ئەنجامە دەربڕی.

ویلیان لە چاوپێکەوتنی تۆڕی هەواڵی “BT Sport” ئینگلیزی گوتی ” من بە گۆڵەکەم دڵخۆشم ، بەڵام بە ئەنجامی یارییەکە زۆر دڵتەنگم، پێم وایە دەبوایە سەرکەوتن تۆمار بکەین، ڕاستە ئەوان زیاتر کۆنتڕۆڵی تۆپیان کردبوو، بەڵام ئێمە هێرشەکانمان کاریگەرتر بوو، هرەوەها توانیمان هەلی زۆر مەترسیداری گۆڵ کردن دروست بکەین، دەربارەی یاری گەڕانەوەش گوتی گەر بمانەوێت سەرکەوین دەبێت لەسەر هەمان ئاست بەردەوام بین، هەروەها لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی من لەو یارییە چانسم نەبوو بەوەی دوو لێدانم بەر ستوونی گۆڵ کەوت.

ئاشکرایە کە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ نێوان بارسێلۆنا و چێلسی ڕۆژی 14 ی مانگی داهاتوو ئەنجام دەدرێت، لەو یارییەش چێلسی پێویست گۆڵ تۆمار بکات بۆ ئەوەی سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو زامن بکات و ئەنجامی 0-0 یش بارسێلۆنا بۆ قۆناغی هەشت سەردەخات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close