کۆتینیۆ دزی لە ماڵەکەی دەکرێت

Philippe Coutinho
Philippe Coutinho
یاریگا
فلیپ کۆتینیۆ، یاریسانی برازیلی بارسێلۆنای ئیسپانیا لەلایەن چەند کەسێکەوە لە شاری بارسێلۆنا ماڵەکەی دزی لێدەکرێت.

سەرچاوەکانی ئیسپانیا بڵاوییان کردۆتەوە کە یاریزانی برازیلی لەلایەن چەند کەسێکەوە دزی لە ماڵەکەی کراوە، بەڵام هیچ شتێکی گرانگەهایان نەبردووە. ئەم کەسانە چاودێری ئەو یاریزانەیان کردووە و لە کاتی دەرچوونی لە ماڵەکەی لەگەڵ خێزانەکەی، ئەو کەسانەش یەکسەر چونەتە سەر ماڵەکەی و هەندێ کەل و پەلیان دزیوە.

کۆتینیۆ بە هۆی ئەوەی وەرزی ئەمساڵ لەگەڵ یانەکەی پێشووی بەشداری لە چامپیۆنزلیگ کردووە، ناتوانێت بۆ بارسێلۆنا لەم پاڵەوانتیە یاری بکات، هەربۆیە ئەو لە بارسێلۆنا ماوەتەوە و گەشتی لەندەنی نەکردووە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close