راهێنەرێک بە 31 ساڵ زیندانیکردن سزادرا

یاریگا
پێش ساڵێک بوو لە ئینگڵتەرا ئاشکرابوو کە بێری بێنێلی راهێنەری 64 ساڵ دەست درێژی کردۆتە سەر منداڵان و ئەمرۆش دادگا بریاریدا کە ناوبراو بە 31 ساڵ زیندانیکرن سزا بدات.

تۆری هەواڵی ” Sky Sports” ئاشکرایکردووە کە راهێنەری پێشووی پێگەیشتوانی مانچێستەر سیتی لە نێوان ساڵانی 1979 تا وەکو 1991 دەست درێژی کردۆتە سەر منداڵان و 86 منداڵ بونەتە قوربانی ئەو کارە قیزەونەی، هەربۆیە دوای ئاشکرابوونی ئەو تاوانە، دادگا دەستی بە لێکۆلینەوە کرد و دواجاریش ئەمرۆ بریاری زیندانیکردنی بۆ دەرچوو.

بێجگە لەو راهێنەرە چەند کەسێکی دیکەش لەو کەیسە تێوەگلاون و پێشبینی دەکرێت ئەوانیش بە سزاکەیان بگەن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close