کۆنتی بەر لە یارییە ئاگرینەکە وەسفێکی جوانی یانەی بارسێلۆنا دەکات

یاریگا

بەر لە رۆژێک لە یاری لووتکەی ئەو هەفتەیەی قۆناغی 16 ی چامپیۆنزلیگ، نێوان چێلسی و بارسێلۆنا، ئەنتۆنیۆ کۆنتی، ڕاهێنەری بلووز باسی یانە کەتەلۆنییەکەی کرد و وەسفێکی جوانی یانەکەی کرد.

لەم بارەیەوە، کۆنتی بە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕاگەیاند، کە یانەکەی پێویستە یارییەکی زۆر نموونەیی ئەنجام بدات بۆ ئەوەی بتوانێت بەسەر بارسێلۆنا سەرکەوتن تۆمار بکات، هەروەها گوتیشی ئێمە دەزانین کە ڕووبەڕووی یەکێک لە باشترین و بەهێزترین یانەکانی جیهان دەبینەوە، هەر ئەوەش نا ئەو پاڵێوراوە نازناوەکە بباتەوە، دەبێت لەم یارییە کەسایەتی خۆت پیشان بدەی ئەوان زۆر لە کۆنترۆڵ کردنی تۆپ بالا دەستن و بەلام لە هەمان کاتدا کاتێک تۆپ لە دەست دەدەن خاڵی لاوازیان هەیە و دەبێت ئێمە لەسەر خاڵە لاوازەکانی ئەوان یاری بکەین و پلان دابڕێژین، ئێمە لەو یارییە بەهێزە دەتوانین ئاستی ڕاستەقینەی خۆمان بزانین.

دەربارەی پێشبینییەکانی بۆ سیناریۆی یارییەکە کۆنتی گۆتی ” لەسەرەتادا ئەوان دەیانەوێت بە شێوازی ئاسایی خۆیان تۆپ کۆنتڕۆڵ بکەن و هێرش ردوست بکەن، بەڵام گەر ئێمە قۆناغی یەکەمی ئەو پلانەی ئەوانمان تێپەڕ کرد دەتوانین ئێمەش زیانی گەورە لە یانەی بارسێلۆنا بدەین.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close