کۆنتی باسی گەڕانەوەی یاریزانێکی بۆ یاری بەرامبەر بارسێلۆنا دەکات

Conte - Alonso
Conte – Alonso
یاریگا
ئانتۆنیۆ کۆنتی، راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا دڵنیایی دەداتە هاندەرانی یانەکەی مارکۆس ئالۆنسۆ بۆ یاری بەرامبەر بارسێلۆنا بەشداری دەکات.

راهێنەری ئیتاڵی یانەی لەندەنی سەبارەت بە پێکانەکەی بەرگریکاری ئیسپانی یانەکەی دەڵێت ” ئالۆنسۆ لە راهێنانەکانی یانەکەمان پێش یاری بەرامبەر هال سیتی تووشی پێکن بوو، بەڵام خۆشبەختانە پێکانەکەی قورس نیە و بۆ یاری بەرامبەر بارسێلۆنا هیچ کێشەیەکی نابێت و بەشداری دەکات”.

سەبارەت بە باکایۆکۆی ناوەراستکاریش راهێنەری بلوز دوو دڵە لە بەشداریکردنی و بۆیە پێناچێت ئەو یاریزانە بەشداری لەم یارییەدا بکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close