هۆکاری یەدەک بونەکانی میسی لەم وەرزەدا ئاشکرا بوو

Lionel Messi
Lionel Messi
یاریگا
لیۆنێل میسی، ئەستێرەی یەکەمی بارسێلۆنا لەم وەرزەدا چەند یارییەک وەکو یاریزانی یەدەک بەشداریکردووە و خۆشی دانی بەو راستیەوە داناوە کە لەو تەمەندا پێویستە هەندێجار یەدەک بێت.

لیۆ کە تەمەنی گەیشتۆتە 30 ساڵ، بێگومان توانای ئەوەی نابێت لە تەواوی یارییەکانی وەرزێکدا بەشداری هەموو یارییەکان بکات، هەربۆیە کاتێک کە ئێرنێستۆ ڤالڤێردی داوای لێکردووە بۆ مانەوە لە باشترین ئاستیدا پێویستە لە هەندێک یاریدا یەدەک بێت، ئەویش ئەو داوایەی پەسەند کردووە.

میسی بێجگە لە لا لیگا، کوپا دێل رێ و چامپیۆنزلیگ، ئەمساڵ جامی جیهانیشی لە پێشە، هەربۆیە نایەوێت هەموو هێزەکەی خەرج بکات نەوەکو لە رووسیا کێشەی جەستەیی بۆ درووست ببێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close