گواردیۆلا وادەی گەڕانەوەی خیسۆس ئاشکرا دەکات

Gabriel Jesus
Gabriel Jesus
یاریگا
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانە مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا ئاشکرای دەکات کە گابریێل خیسۆس دوو هەفتەی دیکە دەست بە یاریکردن دەکاتەوە.

راهێنەری ئیسپانی ستیزن سەبارەت بە پێکانەکەی گۆڵکاری یانەکەی دەڵێت ” خیسۆس دوێنێ بە بێ هیچ کێشەیەک دەستی بە راهێنانەکانی کردۆتەوە کە ئەمەش هەواڵێکی خۆش بو بۆ ئێمە، بەڵام بۆ ئەوەی بە تەواوی ئامادە بێت بۆ یاریکردن پێویستی بە دوو هەفتەی دیکە هەیە”.

بەم شێوەیە گۆڵکاری برازیلی ستیزن لە یاری دووشەممەی داهاتوو لە جامی ئینگڵتەرا بەرامبەر ڤیگان ئاتلەتیک ناتوانێت بەشداری بکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close