ڤاڵڤێردی 4 یاریزان لە یاری ئەمڕۆی ئیبار دوور دەخاتەوە

یاریگا

ئارنسیتۆ ڤاڵڤێردی، ڕاهێنەری یانەی بارسێۆنا، 4 یاریزانی لە لیستی یارییەکەی یانەکەی بەرانبەر ئیبار دوور خستەوە و ڕایگەیاند کە یاری ئەمڕۆ بۆ بارسێلۆنا سەخت دەبێت.

ڤاڵڤی لەم بارەیەو، گوتی ئیبار یانەیەکی بەهێزە بە تایبەتی کاتێک لەسەر یاریگای خۆی یاریدەکات، بۆیە من لەوساتەدا بیرم تەنها لەسەر ئەو یارییە دەبێت و زۆر بیر لە یاری چێلسی ناکەمەوە، بردنەوە گرنگە بۆ ئەوەی بە ئاسوودەیی بچین یاری چێلسی ئەنجام بدەین، هەروەها گوتیشی ڤێرمایلین مەشقەکانی دەست پێ کردوەتەوە و بەڵام بۆ یاری ئەمڕۆ بەشدار نابێت، هەروەها لە لیستەکەی ڕاهێنەری بارسا جگە لەو یاریزانە بەلجیکییە هەرسێ یاریزان( دینیس سوارێز و ئاندرێ گۆمێز و باکۆ ئالکاسێر) دوور خراوەنەتەوە.

ئەوەی خوارەوە پێکهاتەی بارسێلۆنایە بۆ یاری ئەمڕۆی ئیبار کە کاتژمێر 6.15 بەکاتی هەولێر ئەنجام دەدرێت.
گۆڵپارێزان: شتیگن، سیلیسن
بەرگریکاران: پیکێ ، ئۆم تیتی ، ئالبا ، لۆکاس دینی، یاری مینا ، سیمیدۆ
ناوەڕاست: ئینێستا، پاولینیۆ ، کۆتینیۆ، ڕاکیتیچ، سێرجیۆ ڕۆبێرتۆ، بۆسکێتس
هێرشیردن: مێسی ، سوارێز، دیمبلی ، ڤیدال

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close