نێیمار لە شەڕی بەرانبەر بارسێلۆنا بەردەوام دەبێت

یاریگا

لە تازەترین لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا، نێیمار جۆنیۆر، ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان بڕیاری فیفای ڕت کردەوە و ڕایگەیاند کە لە داواکردنی مافەکانی خۆی لە یانەی بارسێلۆنا بەردەوام دەبێت.

لەم بارەیەوە، نێیمار لە بەیاننامەیەکدا وەڵامی بڕیاری فیفای دایەوە، سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی داواکەی لەسەر بارسێلۆنا کە تێیدا داوای خەلاتی تازەکردنەوەی گریبەستەکەی لە ساڵی 2016 دەکات، نێیمار کە داوای 40 ملیۆن یۆرۆ دەکات و ڕایگەیاند کە لەسەر داواکردنی مافەکانی بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی بارسا بڕی پارەکەی پێ دەدات و بۆ ئەم مەبەستەش ڕێگەی دیکە لەڕێی دادگاکانی ئیسپانیا دەگرێتە بەر.

ئاشکرایە کە فیفا سەبارەت بە داواکەی نێیمار بە یاریزانەکەی ڕاگەیاند کە ناتوانن هیچ کارێکی بۆ بکەم و پێویستە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکە پەنا بۆ دادگا ئاساییەکانی ئیسپانیا ببات.

ئاشکرایە کە نێیمار دوای شکاندنی گرێبەستەکەی بە بری 222 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمان کردوە، بەڵام تا ئێستا هەر داوای خەڵاتی تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی دەکات و بە مافی خۆی دەزانێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close