تۆتێنهام هۆتسپـێر X ئارسیناڵ … ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه
یاریگا – ئه‌مڕۆ كاتژمێر (3:30) خوله‌كی عه‌سر بە كاتی هەرێمی كوردستان، لە گه‌ڕی بیست و حه‌وته‌می خولی نایابی ئینگلته‌رادا، یانەی تۆتێنهام هۆتسپێر لە نێو یاریگای (وێمبڵی)، میوانداری یانەی ئارسیناڵ دەكات، ئێمەش لە ماڵپەڕی یاریگانێت گرنگترین ئامارەكانی هەردوو تیپه‌كه پێش ڕوبەڕوبونەوەكەیان بڵاودەكەینەوە:-
1-پێش یاریه‌كه‌ی ئه‌مرۆیان، تۆێنهام و ئارسیناڵ 161 جار ڕوبه‌ڕوی یه‌كدی بوونه‌ته‌وه له پریمه‌رلیگدا، تۆتێنهام 51 یاری بردۆته‌وه و ئارسیناڵیش 65 یاری، له له 45 یاریشدا یه‌كسان بوون.
2- ئه‌م یاریه یه‌كه‌مین یاری نێوان تۆتێنهام و ئارسیناڵه له یاریگای وێمبڵی له پاش مانگی (4)ی ساڵی (1993)ه‌وه، له‌و كاته‌ی هه‌ردوو تیپه‌كه له یاری نیوه‌ی كۆتایی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را ڕوبه‌ڕوی یه‌كدی بوونه‌وه، كه تۆپ هاوێژه‌كان به گۆڵێكی خاوێن یاریه‌كه‌یان برده‌وه.
3- دوایین 7 یاری نێوانیان له خولی نایابی ئینگلیزی‌دا، تۆتێهام 2 یاری بردۆته‌وه و ئارسیناڵیش 1 یاری، له 4 یاریشدا یه‌كسان بوون.
4- ئارسیناڵ زۆرترین یاری دێربی بردۆته‌وه له پریمه‌رلیگدا، كه 52 دێربی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی بردۆته‌وه له كۆی 121 دێربی، زیاتر له هه‌ر یانه‌یه‌كی تری شاری له‌نده‌ن.
5- هاری كه‌ینی هێرشبه‌ر له 32 یاری دێربیدا، 21 گۆڵی تۆماركردووه، واته به ڕێژه‌ی (0،66) گۆڵ بۆ هه‌ر یاریه‌ك، هه‌روه‌ها له 6 یاری به‌رانبه‌ر ئارسیناڵدا، 6 گۆڵی تۆماركردووه.
6- پییر ئیمیریك ئۆبامیانگی هێرشبه‌ری نوێی ئارسیناڵ، 4 گۆڵی له یانه‌ی تۆتێنهام تۆماركردووه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه فه‌رمیه‌كاندا، 3 گۆڵیان له یۆرۆپالیگ و گۆڵه‌كه‌ی تر له چامپیۆنزلیگ.
7- تۆتێنهام له كۆی 39 خاڵی نێو یاریگای وێمبڵی له‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگدا، 28 خاڵی به‌ده‌ستهێناوه، به به‌راورد به یاریگای وایت هارت لین له وه‌رزی ڕابردوودا، 4 خاڵی كه‌متر به‌ده‌ست هێناوه.
8- هێنریك مخیتاریان له كۆی 120 خوله‌ك یاری كردنی بۆ ئارسیناڵ، به‌شداری 3 گۆڵی كردووه له خولی نایابدا، هه‌مان ژماره‌ی ئه‌لێكسیس سانچێزه له 1507 خوله‌كی یاری كردنی بۆ ئارسیناڵ پێش په‌یوه‌ندی كردنی به مان یونایتد.
9- ئێستا تۆتێنهام به كۆكردنه‌وه‌ی 49 خاڵ، له پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی پریمه‌رلیگدایه، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش هاری كه‌ینه به تۆماركردنی 22 گۆڵ.
10- ئێستا ئارسیناڵ به كۆكردنه‌وه‌ی 45 خاڵ، له پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی پریمه‌رلیگدایه، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش ئه‌لێكسانده‌ر لاكازێته به تۆماركردنی 9 گۆڵ.