فەرمی: دی بیاجۆ بە راهێنەری ئیتاڵیا دەستنیشانکرا

Luigi Di Biagio
Luigi Di Biagio
یاریگا
لویجی دی بیاجۆ، بە فەرمی وەکو راهێنەری کاتی هەڵبژاردەی تۆپی پێ ئیتاڵیا دەست نیشانکرا.

پێگەی فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیتاڵیا بڵاویکردەوە کە بیاجۆی راهێنەری هەڵبژاردەی خوار تەمەنی 21 ساڵی ولاتەکەیان، وەکو راهێنەری کاتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان دەست نیشانکراوە و ناوبراو سەرپەرشتی دوو یاری دۆستانە داهاتووی هەڵبژاردەکەیان بەرامبەر ئینگڵتەرا و ئارجانتیا دەکات.

دوای نەگەیشتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێ ئیتاڵیا بە مۆندیالی 2018ـی رووسیا، ڤێنتۆرای راهێنەری ئەو هەڵبژاردەیە دوورخرایەوە و تا ئێستاش هیچ راهێنەرێک لە شوێنی دەست نیشان نەکراوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close