دۆگلاس کۆستا دوو نازناوی بەدەستهێنا

Doglas Costa
Doglas Costa
یاریگا
دۆگلاس کۆستا، هێرشبەری برازیلی یانەی یوڤێتوس بە ئاستە بەرزەکەی لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٨، توانی نازناوی باشترین یاریزانی یانەکەی لە مانگی رابردوو بەدەست بێنێت.

هێرشبەری برازیلی بیانکۆنێری توانی لە مانگی رابردوو یاری یانەکەی بەرامبەر تۆرینۆ لە جامی ئیتاڵیا و جێنەوا لە سێریائەی دوو گۆڵ تۆمار بکات، هەروەها لە یاری بەرامبەر کالیاریش پاسی گۆڵی درووست کرد، هەربۆیە لە راپرسی هاندەرانی یانەکەی توانی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردوو بەدەست بێنێت.

لەلایەکی دیکەوە گۆڵەکەی دۆگلاس کۆستا هێرشبەری برازیلی بەرامبەر تۆرینۆ وەکو جوانترین گۆڵی یانەکەی بۆ مانگی رابردوو دەست نیشانکرا.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close