دی خیا یانەی داهاتووی خۆی دیاری دەکات

یاریگا

لە تازەترین راپۆرتە هەواڵدا دەرکەوتوە کە (داڤید دی خیا) گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و شەیتانە سوورەکان بەنیازە مان یۆنایتد جێبهێڵێت و بۆ یانەیەکی دیکەی گەورەی ئەوروپا یاری بکات.

لەم باریەوە (گیم بالاگی) شیکەرەوەی کەناڵی سکای سپۆرت گوتی “دی خیا خۆی ئامادە کردوە بۆ هاوینی داهاتوو بچێتە یانەی ریاڵ مەدرید، بۆ ئەم مەبەستەش دی خیا بە هاوڕێیانی لە هەڵبژاردەی ئیسپانیای ڕاگەیاندوە کە بە نیازە لە وادەی گواستنەوەی هاوینە لە یانەی مان یۆنایتد بۆ ریال مەدرید بچێت، بالاگی لە درێژەی قسەکانی دەڵێت ” ئەو کارە وا بە ئاسانی بەڕێوە ناچێت، ڕیاڵ مەدریدش لەو ساتەدا دی خیا و کۆرتوای کردوەتە ئامانج و یەک لەو دوو گۆڵپارێزەی بۆ هاوینی داهاتوو دەوێت، بەڵام رۆیشتنی کۆرتوا لە دی خیا بۆ ریاڵ مەدرید ئاسانترە هەرچەندە کۆرتوا لە لایەن یانەی پاریس سان جێرمانیش بایەخی پێ دەدرێت.

ئاشکرایە کە ریاڵ مەدرید بە نیازە بۆ هاوینی داهاتوو بۆ تۆکمە کردنی ڕیزەکانی چەندین گرێبەستی گەورە و گرنگ ئەنجام بدات، لە نێو گرێبەستەکانیش هێنانی گۆڵپارێزێکی ئاسات بەرزە، بۆ ئەم مەبەستەش یانەی شاهانە دی خیا و کۆرتوای بە ئامانجی سەرەکی دیاری کردوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close