سەلاح نازناوێکی دیکەشی بەدەستهێنا

یاریگا

Mohamed Salah
Mohamed Salah

محەمەد سەلاح، هێرشبەری میسری یانەی لیڤەرپولی ئینگڵتەرا بە ئاستە بەرزەکەی ئەمساڵ توانیویەتی چەندین نازناوی تاکە کەسی بەدەست بێنێت و دواجاریش وەک باشترین یاریزانی عەرەبی لەلایەن پێگەی وەرزشی گۆڵەوە دەست نیشانکراوە.

هێرشبەری لیڤەرپول دوای ئەوەی وەرزی رابردوو توانی ئاستێکی باش لەگەڵ یانەی رۆمای ئیتاڵیا پێشکەش بکات، بۆ ریزەکانی یانەی لیڤەرپول گواسترایەوە و لە یەکەم وەرزیدا توانیویەتی بە باشترین ئاستی دەربکەوێت و چەندین نازناوی تاکە کەسیشی بەدەست هێنانەوە و دوێنێش وەکو باشترین یاریزانی عەرەبی لەلایەن نوسەرانی بەشی عەرەبی پێگەی گۆڵی جیهانی دەست نیشانکرا.

پلەکانی دووەم و سێیەمی ئەم خەلاتەش عومەر سوما و عومەر خەربینی سووری بەدەستیان هێنا و ریاز مەحرەزی جەزائیریش پلەی چوارەم و فەوزی غولامیش پلەی پێنجەمی بەدەست هێناوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close