مانچێسته‌ر سیتی X وێست برۆمیچ ئه‌لبیۆن … ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه
یاریگا – ئه‌مڕۆ كاتژمێر (11)ی شه‌و بە كاتی هەرێمی كوردستان، لە گه‌ڕی بیست و پێنجه‌می خولی نایابی ئینگلته‌رادا، یانەی مانچێسته‌ر سیتی لە نێو یاریگای (ئیتیحاد)ی تایبه‌ت به خۆی، میوانداری یانەی وێست برۆمیچ ئه‌لبیۆن دەكات، ئێمەش لە ماڵپەڕی یاریگانێت گرنگترین ئامارەكانی هەردوو تیپه‌كه پێش ڕوبەڕوبونەوەكەیان بڵاودەكەینەوە:-
1- دوایین 16 ڕوبه‌ڕونه‌وه‌ی نێوانیان له خولی نایابی ئینگلیزی‌دا، مان سیتی 15 یاری بردۆته‌وه و هیچ یاریه‌كی نه‌دۆراندووه، له 1 یاریشدا یه‌كسان بوون.
2- زۆرترین بردنه‌وه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌كی مان سیتی به‌رانبه‌ر یانه‌یه‌كی پریمه‌رلیگ، له به‌رانبه‌ر وێست برۆمیچ ئه‌لبیۆنه، كه 12 یاری له‌سه‌ریه‌كی لێ بردۆته‌وه.
3- مان سیتی 11 یاری له‌سه‌ر یه‌كی نێو یاریگای خۆی له خولی نایابدا بردۆته‌وه، باشترین ئاماری تیپه‌كه‌یه له دوای مانگی (1)ی ساڵی (2014)ه‌وه.
4- سێرجیۆ ئه‌گویرۆ له دوایین 10 یاری به‌رانبه‌ر وێست برۆمیچ ئه‌لبیۆن له پریمه‌رلیگدا، به‌شداری 11 گۆڵی كردووه، 7 گۆڵی تۆماركردووه و 4 گۆڵیشی درووست كردووه.
5- وێست برۆمیچ ئه‌لبیۆن له دوایین 10 یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابدا، ته‌نها 1 یاری بردۆته‌وه، له 4 یاریدا دۆراوه و له 5 یاریشدا یه‌كسان.
6- مان ستی له دوایین 11 یاری نێو یاریگای خۆی له پریمه‌رلیگدا، به لایه‌نی كه‌مه‌وه له هه‌ر یاریه‌كدا 2 گۆڵی تۆماركردووه.
7- وێست برۆمیچ ئه‌لبیۆن له دوایین 10 یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابدا، 7 گۆڵی تۆماركردووه و 10 گۆڵیشی لێ تۆماركراوه.
8- سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی كه له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی ئینگلیزی‌دا پێشكه‌شی ده‌كات، به‌ڵام ته‌نها له 4 یاری نێو یاریگای خۆی توانیویه‌تی پارێزگاری له خاوێنی تۆڕی گۆڵه‌كه‌یدا بكات.
9- ئێستا مان سیتی به كۆكردنه‌وه‌ی 65 خاڵ، له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی پریمه‌رلیگدایه، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش سێرجیۆ ئه‌گوێرۆیه به تۆماركردنی 16 گۆڵ.
10- ئێستا وێست برۆمیچ ئه‌لبیۆن به كۆكردنه‌وه‌ی 20 خاڵ، له پله‌ی بیسته‌می ریزبه‌ندی پریمه‌رلیگدایه، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش جای رۆدریگزه به تۆماركردنی 4 گۆڵ.