میسی کاریگەرترین یاریزانە

Lionel Messi
Lionel Messi
یاریگا
لیۆنێل میسی، گۆڵکاری ئارجانتینی بارسێلۆنای ئیسپانیا بە تۆمار کردنی گۆڵێک بەرامبەر ئالاڤێس کۆی گۆڵەکانی گەیاندە 20 گۆڵ و بووە کاریگەرترین یاریزان لەسەر پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا.

لیۆ پێش ئەنجامدانی یاری یانەکەی بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس 19 گۆڵی لە لا لیگا بۆ یانەکەی تۆمار کردبوو و لەو یارییەشدا گۆڵێکی کرد و کۆی گۆڵەکانی گەیاندە 20 گۆڵ، هەرچەندە هاری کەینی هێرشبەری تۆتێنهام بە 21 گۆڵ لە پێشەوەی گۆڵکارانی خولەکانی ئەوروۆپایە، بەڵام میسی کاریگەرترین یاریزانی بووە تا ئێستا کە 20 گۆڵی کردووە و 9 پاسی گۆڵیشی هەیە.

لە دوای یاریزانی ئارجانتینی نێیمار داسیلڤای برازیلی و یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانی فڕەنسا لە پلەی دووەمی کاریگەرترین یاریزانان دێت کە ئەویش 17 گۆڵی کردووە و 11 پاسی گۆڵیشی هەیە.

گۆڵ ئاسیست گشتی

1- لیۆنێل میسی 20 9 29 بارسێلۆنا

2- نێیمار 17 11 28 پاریس سانجێرمان

3- چیرۆ ئیمۆبیلێ 20 7 27 لازیۆ

4- ئێدینسۆن کاڤانی 21 3 24 پاریس سانجێرمان

5- محەمەد سەلاح 18 6 24 لیڤەرپول

6- هاری کەین 21 1 22 تۆتێنهام

7- نەبیل فەقیر 16 6 22 لیۆن

8- سێرخیۆ ئەگوێرۆ 16 5 21 مانچێستەر سیتی

9- فابیۆ کوالیارێلا 16 5 21 سامپدۆریا

10- لویس سوارێز 16 4 20 بارسێلۆنا

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close