” من هاندەری ئارسێنال نیم ”

Donald Trump
Donald Trump
یاریگا
دۆنالد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دوای بڵاوبونەوەی درێسیکی ئارسێنال بە ناوی خۆی کە گوایە هاندەری ئەو یانەیە، ئەم شتانەی رەتکردەوە و رایدەگەینێت کە هاندەری مانچێستەر یونایتدە.

سەرۆکی ئەمریکا لە بەشداریکردنی پرۆگرامێکدا کە پێشکەشکارەکەی پیرس مۆرگان یەکێک لە هاندەرانی ئارسێنال بوو، درێسیکی ئەو یانەیەی بە بیانوی ئەوەی کە ترەمپ هاندەری تۆپ هاوێژەکانی پێشکەشی کرد، بەڵام دوای ئەو چاوپێکەوتنە سەرۆکی ئەمریکا بە مۆرگانی گووتووە کە ئەو هاندەری مانچێستەر یونایتدە.

هاندەرایەتی ترەمپ لەگەڵ شەیتانە سوورەکان بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە بنەمالەی گلیزری خاوەنی ئەو یانەیە لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی 2016ـی ئەمریکا هاوکارییەکی زۆری سەرۆکی ئێستای ئەمریکایان کردووە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close