بۆفۆن باسی وازهێنانی فەرمی لە تۆپی پێ دەکات

یاریگا

جیان لویجی بۆفۆن، گۆڵپارێزی یانەی یۆڤێنتۆس و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، سەبارەت بە وادەی وازهێنانی فەرمی لە تۆپی پێ قسەی خۆی دەکات.

لەم بارەیەوە بۆفۆن، لە لێدوانێکدا بۆ تەلەفزیۆنی ئیتالیا گوتی “ئەو تا ئێستا بڕیاری یەکلاکەرەوەی دەربارەی وازهێنانی لە یاریکردن نەداوە، وێرای ئەوەی پێشتر ڕایگەیاندوە کە لەوانەیە لەو هاوینە بەفەرمی واز لە تۆپی پێ بهێنێت، بۆفۆن دەڵێت بەم زووانە چاوم بە ئاندریا ئینێلی سەرۆکی یانە دەکەوێت بۆ ئەوەی باسی داهاتووی خۆمی لەگەڵ بکەم، هەروەها گوتیشی سەرۆکی یانە زۆر بایەخ بە بارودۆخی من دەدات بۆیە لەگەڵ ئەو ڕەنگە بڕیارێکی دروست لەو بارەیەوە دەربکەین.

بۆفۆن کە تەمەنی 40 ساڵە، پێشتر بە میدیاکانی ڕاگەیاندبوو، کە لەم هاوینە دوای یارییەکانی مۆندیالی 2018 ی ڕووسیا بە فەرمی واز لە یاری کردن دەهێنێت، بەلام دواتر هەلبژاردەی ئیتاڵیا بۆ مۆندیال سەرنەکەوت بۆیە ئەگەری هەیە دوای تەواو بوونی ئەم وەرزە گۆڵپارێزە مێژوویەکە بڕیارێکی چارەنووسساز بدات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close