هەواڵی چوونی سیلڤا بۆ خولی چینی رەتکرایەوە

Thiago Silva
Thiago Silva
یاریگا
تیاگۆ سیلڤای بەرگریکاری برازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فڕانسا لە ماوەی رابردوو دەنگۆی ئەوە هەبوو کە دەیەوێت بچێتە خولی چینی و پەیوەندی بە یانەی شانگهایەوە بکات، بەڵام ئەم هەواڵە رەتکرایەوە.

لەمبارەیەوە بەرپرسی راگەیاندنی یانەی شانگهای چینی رایگەیاند کە ئاگاداری ئەم گواستنەوەیە نین، هەربۆیە ئەم هەواڵە رەتدەکەنەوە و ناتوانن هیچ یاریزانێکی دیکەی بیانی بۆ ریزەکانی یانەکەیان بگوازنەوە، بەهۆی ئەوەی کە چوار یاریزانی بیانیمان هەیە و رێگە بە ئێمە نادرێت یاریزانی دیکە بگوازینەوە یانەکەمان.

تیاگۆ سیلڤای 32 ساڵ گرێبەستی لەگەڵ پاریس سانجێرمان تا ساڵی 2022 هەیە، بۆیە ئەستەمە بەم زووانە ریزەکانی یاناکەی جێبێڵێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close