کومان: دەمەوێ چەندین ساڵ لەگەڵ بایرن میونشن بەردەوام بم

Kingsley Coman
Kingsley Coman
یاریگا-
کینگلسی کومان، یاریسازی فڕانسی یانەی بایرن میونشی ئەڵمانیا نایەوێت بەم زووانە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

ناوەراستکاری فڕەنسی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی کیکەری ئەڵمانی گووتی ” لەو کاتەوەی کە پەیوەندیم بە باڤارییەکانەوە کردووە زۆر دڵخۆشم و خۆشبەختانەش بەم دوواییە توانیم شوێنی خۆم لە پێکهاتەی ئەو یانەیە بدۆزمەوە، هەربۆیە ئارەزوو دەکەم کە تا پێنج بۆ شەش ساڵی دیکەش لێرە بەردەوام بم”.

کومان کە پێگەیشتووی ئەکادیمیای یانەی پاریس سانجێرمانی وڵاتەکەیە، لە ساڵی 2014 پەیوەندی بە یوڤێنتوسی ئیتاڵیاوە کرد و دواتر لە ساڵی 2014 بە شێوەی کاتی گواسترایەوە بایرن میونشن و وەرزی ئەمساڵیش گریبەستەکەی کرایە هەمیشەیی.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close