ئایا دەزانی لە یارییەکەی پاریس سانجێرمان بۆچی یاریزانان ژمارەی دریسی خۆیانیان نەپۆشیبوو؟

Psg
Psg
یاریگا
لە جامی فرانسا یاسایەکی تایبەت هەیە کە ئەویش ئەوەیە یانەکان پێویستە ناوی 18 یاریزان زیاتر بۆ یارییەکان نەنوسن و پێویستیشە کە ژمارەی ئەو یاریزانانە لە 1 تا 18 بێت.

لە یاری شەوی رابردووی نیوان پاریس سانجێرمان و گوینگام لە جامی فڕانسا ئەگەر سەرنج بدەین بە ژمارەی درێسی یانەکان دەبینین کە هەندێ یاریزان ژمارەی یاریزانی دیکەی پۆشیبوو، بۆ نمونە خاڤیەر پاستۆری ئارجانتینی کە ژمارەکەی خۆی 27ـە، لەم یارییە ژمارە 10ـی پۆشیبوو، هەروەها ژمارە دووش کە تایبەیە بە تیاگۆ سیلڤای برازیلی لە یاری شەوی رابردوو تۆماس مونیێ لەبەری کردبوو.

ئەو یاسایە لە جامی فرانسا ئەوەندە گرنگە کە یانەی سانت ئانێ بە هۆی پابەند نەبوون بەم بریارە دوورخرایەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close