فەرمی: فێرناندینهۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەرسیتی درێژ کردەوە

Fernandinho
Fernandinho
یاریگا
فێرناندینهۆ، ناوەراستکاری برازیلی یانەی مانچێستەرسیتی بە فەرمی گرێبەستەکەی تا ساڵی 2020 لەگەڵ یانەکەیدا درێژ کردەوە.

پێگەی فەرمی ستیزن بلاویکردەوە کە ناوەراستکاری برازیلی یانەکەیان لەسەر داوای پێپ گواردیۆلای راهێنەر گرێبەستەکەی تا ساڵی 2020 درێژ کرایەوە و ئەو یاریزانە دوو وەرزی دیکەش لەگەڵ یانەکەیان بەردەوام دەبێت، بەڵام بڕی موچەی ئەو یاریزانە ئاشکرا نەکراوە.

فێرناندینهۆ دوای ئەوەی لە ساڵی 2013 پەیوەندی بە مان سیتیەوە کرد، لەو ماوەیەدا لەگەڵ یانەکەیدا بەشداری 212 یاریکردووە و 19 گۆڵیشی تۆمار کردووە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close