ئیسپانیۆل X به‌رشه‌لۆنه … ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه
یاریگا – ئه‌مڕۆ كاتژمێر (11)ی شه‌و بە كاتی هەرێمی كوردستان، لە یاری چوونی قۆناغی هه‌شته‌می جامی شای ئیسپانیادا، یانەی ئیسپانیۆل لە نێو یاریگای (پاوه‌ر 8)ی تایبه‌ت به خۆی، میوانداری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه دەكات، ئێمەش لە ماڵپەڕی یاریگانێت گرنگترین ئامارەكانی هەردوو تیپه‌كه پێش ڕوبەڕوبونەوەكەی ئەمشه‌ویان بڵاودەكەینەوە:-
1- ئیسپانیۆل توانیویه‌تی 5 جار به‌رشه‌لۆنه له جامی شای ئیسپانیا بكاته ده‌ره‌وه، به‌رشه‌لۆنه‌ش توانیویه‌تی 12 جار ئیسپانیۆل له جامی شای ئیسپانیا بكاته ده‌ره‌وه.
2- دوایین بردنه‌وه‌ی ئیسپانیۆل له به‌رشه‌لۆنه له جامی شادا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مانگی (5)ی ساڵی (1970)، له به‌رانبه‌ردا دواییت بردنه‌وه‌ی به‌رشه‌لۆنه له ئیسپانیۆل له جامی شادا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مانگی (1)ی ساڵی (2016).
3- به‌رشه‌لۆنه توانیویه‌تی دوایین 2 یاری نێو یاریگای ئیسپانیۆل بباته‌وه، 5 گۆڵی تۆماركردووه و هیچ گۆڵێكیشی لێ تۆمار نه‌كراوه.
4- دوایین بردنه‌وه‌ی ئیسپانیۆل له نێو یاریگای خۆی له به‌رانبه‌ر به‌رشه‌لۆنه‌دا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مانگی (1)ی ساڵی (2007) كه به ئه‌نجامی (3-1) یاریه‌كه‌ی برده‌وه.
5- به‌رشه‌لۆنه له دوایین 4 ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسپانیۆل له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كاندا، 19 گۆڵی تۆماركردووه و ته‌نها 1 گۆڵی لێ تۆماركراوه.
6- كیكی سانچێز فلۆریسی ڕاهێنه‌ری ئێستای ئیسپانیۆل، له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كاندا 6 جار ڕوبه‌ڕوی به‌رشه‌لۆنه بۆته‌وه، 3 یاری بردۆته‌وه و 3 یاریشی دۆڕاندووه.
7- به‌رشه‌لۆنه توانیویه‌تی له دوایین 6 یاری نێو یاریگای ئیسپانیۆل له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كاندا، پارێزیگاری له خاوێتی تۆڕی گۆڵه‌كه‌ی بكات.
8- دوایین گۆڵی ئیسپانیۆل له نێو یاریگای خۆی له به‌رشه‌لۆنه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مانگی (1)ی ساڵی (2012)، كه یاریه‌كه به یه‌كسان بوونی (1-1) كۆتایی هات.
9- ئیسپانیۆل له كۆی 4 یاری جامی شای ئه‌م وه‌رزه‌دا، ته‌نها 6 گۆڵی تۆماركردووه، له به‌رانبه‌ردا به‌رشه‌لۆنه 14 گۆڵی تۆماركردووه.
10- لیۆنێل میسی ئه‌فسانه له دوایین 14 یاری جامی شادا، به‌شداری 24 گۆڵی كردووه، 14 گۆڵی تۆماركردووه و 10 گۆڵیشی درووست كردوو‌و.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی www.arabic.sport360.com