مانچێسته‌ر یونایتد X ستۆك سیتی … ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه
یاریگا – ئه‌مڕۆ كاتژمێر (11)ی شه‌و بە كاتی هەرێمی كوردستان، لە گه‌ڕی بیست و سێ یه‌می خولی نایابی ئینگلته‌رادا، یانەی مانچێسته‌ر یونایتد لە نێو یاریگای (ئۆڵد ترافۆرد)ی تایبه‌ت به خۆی، میوانداری یانەی ستۆك سیتی دەكات، ئێمەش لە ماڵپەڕی یاریگانێت گرنگترین ئامارەكانی هەردوو تیپه‌كه پێش ڕوبەڕوبونەوەكەیان بڵاودەكەینەوە:-
1- دوایین 9 ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوانیان له نێو یاریگای (ئۆڵد ترافۆرد) له خولی نایابی ئینگلیزی‌دا، مانچێسته‌ر یونایتد 8 یاری بردۆته‌وه و ستۆك سیتی هیچ یاریه‌كی نه‌بردۆته‌وه، له 1 یاریدا یه‌كسان بوون.
2- دوایین 17 ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوانیان له نێو یاریگای (ئۆڵد ترافۆرد) له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كاندا، مانچێسته‌ر یونایتد 15 یاری بردۆته‌وه و ستۆك سیتی هیچ یاریه‌كی نه‌بردۆته‌وه، له 2 یاریدا یه‌كسان بوون.
3- دوایین بردنه‌وه‌ی ستۆك سیتی له نێو یاریگا مان یونایتد له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كاندا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مانگی (4)ی ساڵی (1976) كه به ئه‌نجامی (1-0) یاریه‌كه‌ی برده‌وه.
4- مان یونایتد توانیویه‌تی به ڕێژه‌ی (73%)ی یاریه‌كانی نێو یاریگای خۆی له پریمه‌رلیگدا، پارێزگاری له خاوێنی تۆڕی گۆڵه‌كه‌یدا بكات، به‌ڵام له دوایین 5 یاریدا، 4 گۆڵی لێ تۆماركراوه.
5- ستۆك سیتی له دوایین (8) یاری ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی، كه له رۆژی دوو شه‌ممه ئه‌نجامی دابێت له خولی نایابدا، نه‌دۆڕاوه، له 3 یاریدا براوه بووه و له 5 یاریشدا یه‌كسان.
6- له به‌رانبه‌ردا مان یونایتد له دوایین (29) یاری، كه له رۆژی دوو شه‌ممه ئه‌نجامی دابێت له خولی نایابدا، ته‌نها 1 یاری دۆراندووه، ئه‌ویش له به‌رانبه‌ر مان سیتی بوو له مانگی (4)ی ساڵی (2013).
7- ئه‌نتۆنی مارشیاڵ له دوایین 2 یاری به‌رانبه‌ر ستۆك سیتی له نێو یاریگای (ئۆڵد ترافۆرد) له پریمه‌رلیگدا، به‌شداری 3 گۆڵی كردووه، 2 گۆڵی تۆماركردووه و 1 گۆڵیشی درووست كردووه.
8- جیسی لینگارد به‌شداری 16 گۆڵی كردووه له‌گه‌ڵ مان یونایتد له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كاندا، 11 گۆڵی تۆماركردووه و 5 گۆڵیشی درووست كردووه.
9- ئێستا مان یونایتد به كۆكردنه‌وه‌ی 47 خاڵ، له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی پریمه‌رلیگدایه، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش رۆمیلۆ لۆكاكۆیه به تۆماركردنی 10 گۆڵ.
10- ئێستا ستۆك سیتی به كۆكردنه‌وه‌ی 20 خاڵ، له پله‌ی هه‌ژده‌یه‌می ریزبه‌ندی پریمه‌رلیگدایه، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش مامی زیوفه به تۆماركردنی 4 گۆڵ.