چێڵسی X لیسته‌ر سیتی … ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه
یاریگا – ئه‌مڕۆ كاتژمێر (6)ی ئێواره بە كاتی هەرێمی كوردستان، لە گه‌ڕی بیست و سێ یه‌می خولی نایابی ئینگلته‌رادا، یانەی چێڵسی لە نێو یاریگای (ستامفۆرد بریج)ی تایبه‌ت به خۆی، میوانداری یانەی لیسته‌ر سیتی دەكات، ئێمەش لە ماڵپەڕی یاریگانێت گرنگترین ئامارەكانی هەردوو تیپه‌كه پێش ڕوبەڕوبونەوەكەیان بڵاودەكەینەوە:-
1- دوایین 11 ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوانیان له خولی نایابی ئینگلیزی‌دا، چێڵسی 9 یاری بردۆته‌وه و لیسته‌ر سیتیش 1 یاری، له 1 یاریشدا یه‌كسان بوون.
2- چێڵسی له دوایین 11 یاری به‌رانبه‌ر لیسته‌ر سیتی له نێو یاریگای خۆی له پریمه‌رلیگدا، 7 یاری بردۆته‌وه، له 1 یاریدا دۆڕاوه و له 3 یاریشدا یه‌كسان.
3- چێڵسی له 5 یاری دوایین 7 یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابدا، توانیویه‌تی پارێزگاری له خاوێنی تۆڕی گۆڵه‌كه‌یدا بكات.
4- لیسته‌ر سیتی له دوایین 14 یاری به‌رانبه‌ر چێڵسی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كاندا، ته‌نها 1 یاری بردۆته‌وه، له 12 یاریدا دۆڕاوه و له 1 یاریشدا یه‌كسان.
5- یاریزانی چێڵسی له دوایین 5 یاری به‌رانبه‌ر لیسته‌ر سیتی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كاندا، توانیویانه 13 جار تۆڕی گۆڵه‌كه‌ی لیسته‌ر بهه‌ژێنن.
6- ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی له 30 یاری سه‌ره‌تای نێو یاریگای خۆی له‌گه‌ڵ چێڵسی له پریمه‌رلیگدا، 25 یاری بردۆته‌وه، به‌ڵام تاكو ئێستا هیچ ڕاهێنه‌رێك نه‌یتوانیوه 30 یاری له‌سه‌ریه‌كی نێو یاریگای خۆی بباته‌وه.
7- لیسته‌ر سیتی له دوایین 12 یاری به‌رانبه‌ر شه‌ش یانه‌ی به‌هێزه‌كه له خولی نایابی ئینگلیزی‌دا، هیچ یاریه‌كی نه‌بردۆته‌وه، له 9 یاریدا دۆڕاوه و له 3 یاریشدا یه‌كسان.
8- ریاز مه‌حرز به‌شداری 14 گۆڵی كردووه له‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگدا، 7 گۆڵی تۆماركردووه و 5 گۆڵیشی درووست كردووه.
9- جیمی ڤاردی له مانگی (8)ی ساڵی (2014)ه‌وه تاكو ئێستا، 41 یاری به‌رانبه‌ر شه‌ش یانه به‌هێزه‌كه‌ی پریمه‌رلیگ ئه‌نجامداوه، توانیویه‌تی 22 گۆڵیان لێ تۆمار بكات، زیاتر له هه‌ر یاریزانێكی تری به‌شداربووی خوله‌كه.
10- ماركۆس ئه‌ڵۆنسۆی ئیسپانی 6 گۆڵی بۆ یانه‌ی چێڵسی له‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگ تۆماركردووه، زیاتر له هه‌ر به‌رگریكارێكی تری 5 خوله به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌وروپا.
11- ئێستا چێڵسی به كۆكردنه‌وه‌ی 46 خاڵ، له پله‌ی سێ یه‌می ریزبه‌ندی پریمه‌رلیگدایه، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش ئه‌لڤارۆ مۆراتایه به تۆماركردنی 10 گۆڵ.
12- ئێستا لیسته‌ر سیتی به كۆكردنه‌وه‌ی 30 خاڵ، له پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی پریمه‌رلیگدایه، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش جیمی ڤاردیه به تۆماركردنی 9 گۆڵ.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی www.arabic.sport360.com