چۆن داهاتی مافی گواستنه‌وه‌ی لالیگای وه‌رزی (2016-2017) دابه‌شكرا؟
یاریگا – دوێنێ رابیته‌ی لالیگا چۆنێتی دابه‌شكردنی داهاتی مافی گواستنه‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆنی به‌سه‌ر یانه‌كانی به‌شداربووی وه‌رزی (2016-2017)ی ئاشكراكرد، كه تێیدا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی خاوه‌ن ریزبه‌ندی دووه‌م، به (146،200،000) سه‌د و چل و شه‌ش ملیۆن و دوو سه‌د هه‌زار یۆرۆ زۆرترین داهاتی به‌ركه‌وت، یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی خاوه‌نی ریزبه‌ندی یه‌كه‌م، به (140،100،000) به سه‌د و چل ملیۆن و سه‌د هه‌زار یۆرۆ دووه‌م زۆرترین داهاتی به‌ركه‌وت.
له لیسته‌كه‌دا زۆر به ڕوونی دیاره، كه جیاوازیه‌كی زۆر هه‌یه له دابه‌شكردنی داهاتی گواستنه‌وه‌ی یاریه‌كانی لالیگا له نێوان هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ی ئیسپانیا (ریاڵ و به‌رشه) له‌گه‌ڵ یانه‌كانی تری به‌شداربووی خوله‌كه، به شێوه‌یه‌ك یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به (99،200،000) نه‌وه‌د و نۆ ملیۆن و دوو سه‌د هه‌زار یۆرۆ، به جیاوازی (40،000،000) چل ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید، له پله‌ی سێیه‌م دێت.
داهاتی مافی گواستنه‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆنی یاریه‌كانی خولی پله یه‌كی ئیسپانیا بۆ وه‌رزی (2016-2017) یریتیه له (1،246،000،000) یه‌ك ملیار و دوو سه‌د و چل و شه‌ش ملیۆن یۆرۆ، داهاتی مافی گواستنه‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆنی یاریه‌كانی خولی پله دووی ئیسپانیاش بریتیه له (140،800،000) سه‌د و چل ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار یۆرۆ.
رابیته‌ی خولی ئیسپانی به‌پێی ئالیه‌تی (50%) به‌سه‌ر یانه‌كان به یه‌كسانی، (50%) به پشت به‌ستن به دوو هۆكار:- 1- ئه‌نجامی یانه له 5 ساڵی ڕابردوودا. 2- كاریگه‌ری و ڕێژه‌ی هه‌وادارانی یانه به‌پێی تێكرای داهاتی یانه له فرۆشتنی بلیتی یاریه‌كان و بلیتی وه‌رزانه‌ی فرۆشراو له دوایین 5 ساڵدا، له‌گه‌ڵ تێكرای بینینی یاریه‌كانی له ڕێگه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌وه، داهاتی گواستنه‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆنی یاریه‌كان دابه‌ش ده‌كات.
له‌م خشته‌یه‌ی لای خواره‌وه پشكی یانه‌كانی پله یه‌ك و پله دووی ئیسپانیا له مافی گواستنه‌وه‌ی یاریه‌كانی وه‌رزی (2016-2017) دیاری كراوه
له‌و خشته‌یه‌ی سه‌ره‌وه زۆر به ڕوونی دیاره، كه پشكی هه‌ردوو یانه‌ی (به‌رشه‌لۆنه و ریاڵ مه‌درید) له‌و بڕه زیاترێكه كه رابیته‌ی لالیگا بۆیانی دیاری كردووه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌رجی ئه‌و دوو یانه‌یه كه ده‌بێت (140) ملیۆن یۆرۆ وه‌ربگرن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كانی تری خوله‌كه پێكه‌وه برۆنه مزایه‌ده‌ی فرۆشتنی یاریه‌كان، ئه‌گه‌رنا، ئه‌وا ئه‌وا ئه‌وان به جیا ده‌رۆنه مزایه‌ده‌ی فرۆشتنی یاریه‌كان.