ئۆبلاک بۆ سێیەم ساڵی لەسەر یەک بووە باشترین یاریزان

Jan Oblak
Jan Oblak
یاریگا
یان ئۆبلاکی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی سلۆڤاکیا و یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید ئیسپانیا، بۆ ساڵی سێیەم لەسەر یەک وەکو باشترین یاریزانی وڵاتەکەی دەست نیشانکرا.

گۆڵپارێزی سلۆڤاکی لە راپرسی دەست نیشانکردنی باشترین یاریزانی ساڵی 2017ـی وڵاتەکەی، توانی بە کۆکردنەوەی 152 دەنگ زۆرترین دەنگ بەدەست بێنێت و نازناوی باشترین گۆڵپارێزی وڵاتەکەی لە ساڵی 2017 بەدەست بێنێت و بۆ ساڵی سێیەمیش لەسەر یەک ئەم نازناوەی بەدەست هێنا.

پلەی دووەمیش ئیلیچی یاریزانی یانەی ئاتالانتای ئیتاڵیا بە کۆکردنەوەی 106 دەنگ بەدەستی هێنا و هاندانۆڤیچی گۆڵپارێزی ئینتەر میلانیش پلەی سێیەمی بەدەست هێنا.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close