وێست برۆمیچ ئه‌لبیۆن X ئارسیناڵ … ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه‌

یاریگا – ئه‌مڕۆ كاتژمێر (7:30) خوله‌كی شه‌و بە كاتی هەرێمی كوردستان، لە گه‌ڕی بیست و یه‌كه‌می خولی نایابی ئینگلته‌رادا، یانەی ستۆك سیتی لە نێو یاریگای (زه‌ هاورسۆنس)ی تایبه‌ت به‌ خۆی، میوانداری یانەی ئارسیناڵ دەكات، ئێمەش لە ماڵپەڕی یاریگانێت گرنگترین ئامارەكانی هەردوو تیپه‌كه‌ پێش ڕوبەڕوبونەوەكەی ئەمشه‌ویان بڵاودەكەینەوە:-

1- دوایین 10 ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوانیان له‌ خولی نایابی ئینگلیزیدا، وێست برۆمیچ 2 یاری بردۆته‌وه‌ و ئارسیناڵیش 7 یاری، له‌ 1 یاریشدا یه‌كسان بوون.

2- ئارسیناڵ له‌ دوایین 23 یاری له‌ به‌رانبه‌ر وێست برۆمیچ ئه‌لبیۆن له‌ پریمه‌رلیگدا، توانیویه‌تی گۆڵ تۆماربكات، له‌ دوایین 6 یاری نێوانیشیاندا، 11 گۆڵی تۆماركردووه‌.

3- وێست برۆمیچ ئه‌لبیۆن له‌ دوایین 10 یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابدا، هیچ یاریه‌كی نه‌بردۆته‌وه‌، 5 یاری دۆراندووه‌ و له‌ 5 یاریشدا یه‌كسان.

4- ئه‌مشه‌و ئارسن ڤینگه‌ر یاری ژماره‌ 811 وه‌ك ڕاهێنه‌ری ئارسیناڵ له‌ پریمه‌رلیگدا ئه‌نجام ده‌دات، به‌مه‌ش پێش سێر ئه‌لێكس فێرگسۆن ده‌كه‌وێت، كه‌ 810 یاری ڕاهێنه‌رایه‌تی مانچێسته‌ر یونایتدی كردووه‌ له‌ پریمه‌رلیگدا.

5- ئالان بارردۆی ڕاهێنه‌ری وێست برۆمیچ ئاماری خراپی هه‌یه‌ له‌ به‌رانبه‌ر 6 یانه‌ به‌هێزه‌كه‌ی پریمه‌رلیگدا، له‌ دوایین 12 یارییدا، 11 یاری دۆراندووه‌.

6- ئه‌لێكسیس سانچێز له‌ دوایین 4 یاری له‌ به‌رانبه‌ر وێست برۆمیچ ئه‌لبیۆن له‌ پریمه‌رلیگدا، 3 گۆڵی تۆماركردووه‌.

7- ئارسیناڵ له‌ ساڵی (2017)دا، 50 گۆڵی لێ تۆماركراوه‌، ئه‌مه‌ش خراپترین ئاماری هێڵی به‌رگری تیپه‌كه‌یه‌ له‌ پاش ساڵی (1984)ه‌وه‌ تاكو ئێستا.

8- ئارسیناڵ له‌ دوایین 14 یاری له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و یانانه‌ی له‌ پله‌كانی دابه‌زیندان، هیچ یاریه‌كی نه‌دۆراندووه‌، 12 یاری بردۆته‌وه‌ و له‌ 2 یاریشدا یه‌كسان بووه‌.

9- ئێستا وێست برۆمیچ ئه‌لبیۆن به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 15 خاڵ، له‌ پله‌ی كۆتایی ریزبه‌ندی پریمه‌رلیگدایه‌، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش خۆسێ سالۆمۆن رۆندۆنه‌ به‌ تۆماركردنی 3 گۆڵ.

8- ئێستا ئارسیناڵ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 37 خاڵ، له‌ پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی پریمه‌رلیگدایه‌، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش ئه‌لێكسانده‌ر لاكازێته‌ به‌ تۆماركردنی 8 گۆڵ.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی www.arabic.sport360.com

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

4 Comments

  1. Most of whatever you assert is astonishingly accurate and that makes me ponder the reason why I hadn’t looked at this in this light before. This piece truly did turn the light on for me as far as this particular subject goes. Nevertheless at this time there is one issue I am not necessarily too comfy with and while I try to reconcile that with the central theme of the point, allow me observe exactly what the rest of your subscribers have to say.Well done.

  2. It’s the best time to make some plans for the future and it is time to be happy. I’ve read this post and if I could I want to suggest you some interesting things or suggestions. Maybe you can write next articles referring to this article. I desire to read more things about it!

  3. I just want to say I’m very new to blogging and seriously liked you’re website. More than likely I’m want to bookmark your blog . You surely have awesome writings. Thank you for sharing your blog.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close