لیڤه‌رپوول X لیسته‌ر سیتی … ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه‌

یاریگا – ئه‌مڕۆ كاتژمێر (6)ی ئێواره‌ بە كاتی هەرێمی كوردستان، لە گه‌ڕی بیست و یه‌كه‌می خولی نایابی ئینگلته‌رادا، یانەی لیڤه‌رپوول لە نێو یاریگای (ئه‌نفێلد رۆد)ی تایبه‌ت به‌ خۆی، میوانداری یانەی لیسته‌ر سیتی دەكات، ئێمەش لە ماڵپەڕی یاریگانێت گرنگترین ئامارەكانی هەردوو تیپه‌كه‌ پێش ڕوبەڕوبونەوەكەی ئەمشه‌ویان بڵاودەكەینەوە:-

1- دوایین 5 ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوانیان له‌ سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كاندا، لیڤه‌رپوول 2 یاری بردۆته‌وه‌ و لیسته‌ر سیتیش 3 یاری.

2- دوایین 3 یاری نێوان لیڤه‌رپوول و لیسته‌ر سیتی له‌ خولی نایابی ئینگلیزیدا، 14 گۆڵ تۆماركراوه‌، واته‌ به‌ ڕێژه‌ی (4.7) گۆڵ بۆ هه‌ر یاریه‌ك.

3- زۆرترین دۆرانی یۆرگن كلۆپ وه‌ك ڕاهێنه‌ری لیڤه‌رپوول له‌ به‌رانبه‌ر یانه‌ی لیسته‌ر سیتیه‌، كه‌ 3 یاری دۆراندووه‌ له‌ سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كاندا.

4- لیسته‌ر سیتی له‌ دوایین 8 یاری ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی له‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگدا، 3 یاری بردۆته‌وه‌ و 1 یاریشی دۆراندووه‌، له‌ 4 یاریدا یه‌كسان بووه‌.

5- لیڤه‌رپوول له‌ 10 یاری نێو یاریگای خۆی له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابدا، ته‌نها 3 گۆڵی لێ تۆماركراوه‌، باشترین ئاماری هێڵی به‌رگری تیپه‌كه‌یه‌ له‌ وه‌رزی (2006 – 2007)ه‌وه‌ تاكو ئێستا.

6- جیمی ڤاردی هێرشبه‌ری لیسته‌ر سیتی به‌شداری 13 گۆڵی كردووه‌ له‌ به‌رانبه‌ر لیڤه‌رپوولدا، زیاتر له‌ دژی هه‌ر یانه‌یه‌كی تری به‌شداربووی پریمه‌رلیگدا، كه‌ 6 گۆڵی تۆماركردووه‌ و 7 گۆڵیشی درووست كردووه‌.

7- لیڤه‌رپوول له‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگدا، 46 گۆڵی تۆماركردووه‌، كه‌ 36 گۆڵیان له‌ لایه‌ن سێ كوچكه‌ی (سه‌ڵاح – فێرمینهۆ – كۆتینهۆ)وه‌ تۆماركراوه‌، كه‌ ده‌كاته‌ ڕێژه‌ی (80%)ی گۆڵه‌كانی تیپه‌كه‌.

8- لیسته‌ر سیتی له‌ دوایین 4 یاری له‌ به‌رانبه‌ر لیڤه‌رپوول له‌ خولی نایابدا، 8 گۆڵی تۆماركردووه‌، كه‌ 6 گۆڵیان له‌ لایه‌ن جیمی ڤاردیه‌وه‌ بووه‌.

9- ئێستا لیڤه‌رپوول به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 38 خاڵ، له‌ پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی پریمه‌رلیگدایه‌، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش موحه‌مه‌د سه‌ڵاحه‌ به‌ تۆماركردنی 15 گۆڵ.

10- ئێستا لیسته‌ر سیتی به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 27 خاڵ، له‌ پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی پریمه‌رلیگدایه‌، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش جیمی ڤاردیه‌ به‌ تۆماركردنی 8 گۆڵ.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی www.arabic.sport360.com

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close