خاڤی دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا

Xavi
Xavi
یاریگا
خاڤی هێرناندێز، یاریسازی پێشووی بارسێلۆنا دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی ئێستای دەگرێتەوە بارسێلۆنا و وەکو بەرێوەبەری وەرزشی لە قوتابخانەی ئەم یانەیە پۆستێکی نوێ وەردەگرێت.

سەرچاوەکانی ئیسپانیا بڵاوییان کردۆتەوە کە یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا لەسەر داوای بەرپرسانی یانەکەی بریاریداوە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی سەدی قەتەری بە یەکجاری واز لە یاریکردن بهێنێت و دواتریش بگەرێتەوە ریزەکانی یانەکەی پێشووی و ئەمجارەیان وەکو بەرێوەبەری وەرزشی قوتابخانەی ئەکادیمیای ئەو یانەیە دەست بە کار دەبێت.

خاڤی پێشتر لە ساڵانی 1998 تا 2015 لە ریزەکانی بارسێلۆنا یاریکردووە و لەگەڵ ئەو یانەیە 767 یاری ئەنجامداوە و 85 گۆڵ و 173 پاسی گۆڵی هەبوو و هەروەها 25 نازناویشی لەگەڵ کەتەلۆنیەکان بەدەست هێناوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close