فەرمی: سکاڵای ئاتلەتیکۆ مەدرید گەیشتە دەست بەرپرسانی فیفا

Antoine Griezmann
Antoine Griezmann
یاریگا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ نێودەلەتی بە فەرمی هەواڵی سکاڵای یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی دژی بارسێلۆنا بڵاوکردەوە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا لەسەر زاری بەرپرسێکی فیفا بلاویکردۆتەوە کە سکالای رۆخێ بلانکۆس لە دژی بلاوگرانا لەسەر بە نایاسایی گفتوگۆ کردن لەگەڵ ئانتوان گریزمانی هێرشبەری فڕەنسی ئەو یانەیە گەیشتۆتە ئەوان و بریاروایە لە چەند رۆژی داهاتوو وەلامی ئەم سکالایە بدرێتەوە.

ئەو بەرپرسەی فیفاش رایگەیاندووە کە گفتوگۆ کردن لەگەڵ یاریزانێک گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەبێت یاسایی نیە و ئەگەر ئەم شتەش راست بێت، ئەوا یانەی بارسێلۆنا تووشی سزایەکی قورس دەبێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close