ئاتلەتیکۆ مەدرید سکاڵا لە دژی بارسێلۆنا تۆمار دەکات

یاریگا

Antoine Griezmann
Antoine Griezmann

بەرپرسانی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید ئیسانیا بە هۆی ئەوەی کە بەرپرسانی بارسێلۆنا بە شێوەیەکی نا یاسایی گفتوگۆیان لەگەڵ ئانتوان گریزمانی هێرشبەری یانەکەیان کردووە، سکاڵایان لە دژی یانەی کەتەلۆنی لە فیفا تۆمار کردووە و پێشبینی سڕ کردنی ئەو یانەیەش لە بازاری گواستنەوەی یاریزانان دەکرێت.

رۆژنامەی وەرزشی ” Marca”ـی ئیسپانیا ئاشکرایکردووە، بە هۆی ئەوەی کە گریزمان تا ساڵی 2022 گرێبەستی لەگەڵ رۆخێ بلانکۆس هەیە یاسا رێگە بە هیچ یانەیەک نادات ناراستەوخۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەو یاریزانە بکات، بەڵام بلاوگرانا ئەم کارەی کردووە و بۆیەش یانەی مەدریدی سکاڵایان لە دژی ئەو یانەیە تۆمار کردووە و چاوەروان دەکرێت کە فیفا بارسێلۆنا لە میرکاتۆی زستانە سڕ بکات و چاوەرێ بریاری ئەو فێدراسیۆنە دەکرێت.

پێشتر یانەی رۆمای ئیتاڵیا ئەم کارەی بەسەر هاتووە، کاتێک فلیپ مێکسسی بەرگریکاری فەرەنسی ئەو کاتەی یانەی ئۆسەر گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەبوو، بەڵام یانەی فەرەنسی سکاڵایان لە دژی یانەی ئیتاڵی لە فیفا تۆمار کردوو دواجار رۆما لە دوو وەرزی زستانە و هاوینەی یاریزانان لە ساڵی 2005-2006 سڕ کران. هەروەها بەرگریکاری فڕەنسیش بۆ شەش یاری سڕ کرا.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close