مـانـچـێـسته‌ر سیتی X تۆتێنهام هۆتسپێر … ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه‌

یاریگا – ئه‌مڕۆ كاتژمێر (8:30)  خوله‌كی شه‌و بە كاتی هەرێمی كوردستان، لە گه‌ڕی هه‌ژده‌یه‌می خولی نایابی ئینگلته‌رادا، یانەی مانچێسته‌ر سیتی لە نێو یاریگای (ئیتیحاد)ی تایبه‌ت به‌ خۆی، میوانداری یانەی تۆتێنهام هۆتسپێر دەكات، ئێمەش لە ماڵپەڕی یاریگانێت گرنگترین ئامارەكانی هەردوو تیپه‌كه‌ پێش ڕوبەڕوبونەوەكەی ئەمشه‌ویان بڵاودەكەینەوە:-

1- مانچێسته‌ر سیتی دوایین 4 یاری له‌ به‌رامبه‌ر تۆتێنهام له‌ خولی نایابی ئینگلیزیدا نه‌بردۆته‌وه‌، له‌ 3 یاریدا دۆراوه‌ و له‌ 1 یاریشدا یه‌كسان.

2- تۆتێنهام توانیویه‌تی 10 یاری له‌ نێو یاریگای مان سیتی له‌ پریمه‌رلیگدا بباته‌وه‌، زیاتر له‌ هه‌ر یانه‌یه‌كی تری به‌شداربووی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌.

3- مان سیتی به‌ سه‌ركردایه‌تی پیپ گواردیۆلا، 15 یاری له‌سه‌ر یه‌كی ئه‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگی بردۆته‌وه‌، به‌ڵام باشترین ژماره‌ی پێوانه‌یی ڕاهێنه‌ره‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌، 19 بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر یه‌كه‌ له‌گه‌ڵ بایرن میونیخدا.

4- سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ له‌ دوایین 4 یاری له‌ به‌رانبه‌ر تۆتێنهام له‌ پریمه‌رلیگدا، هیچ گۆڵێكی تۆمارنه‌كردووه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی 17 شووتی ئاراسته‌ی گۆڵی سپێرز كردووه‌.

5- سێرجیۆ ئه‌گوێرۆی ئه‌رجه‌نتینی له‌ كۆی 133 یاری له‌ نێو یاریگای مان سیتی له‌ سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كاندا، 99 گۆڵی تۆماركردووه‌، كه‌ 70 گۆڵیان له‌ خولی نایابدا بووه‌.

6-هاری كه‌ین له‌ دوایین 7 یاری له‌گه‌ڵ تۆتێنهام له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیان له‌ پریمه‌رلیگدا، 7 گۆڵی تۆماركردووه‌، به‌ڵام له‌ دوایین 4 یارییاندا ته‌نها 1 گۆڵی تۆماركردووه‌.

7- كیڤن دی برۆین به‌شداری 13 گۆڵی له‌ 14 یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابدا، له‌گه‌ڵ مان سیتی كردووه‌، 5 گۆڵی تۆماركردووه‌ و 8 گۆڵیشی درووست كردووه‌.

8- داڤێد سێلڤا به‌شداری 13 گۆڵی له‌ 17 یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابدا، له‌گه‌ڵ مان سیتی كردووه‌، 5 گۆڵی تۆماركردووه‌ و 8 گۆڵیشی درووست كردووه‌.

9- ئێستا مان سیتی به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 49 خاڵ، له‌ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی پریمه‌رلیگدایه‌، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش سێرجیۆ ئه‌گوێرۆیه‌ به‌ تۆماركردنی 10 گۆڵ.

10- ئێستا تۆتێنهام به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 31 خاڵ، له‌ پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی پریمه‌رلیگدایه‌، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش هاری كه‌ینه‌ به‌ تۆماركردنی 12 گۆڵ.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی www.arabic.sport360.com

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close