بۆنیڤینتۆ یەکەم خالی ئەم وەرزەی سێریا ئەی بەدەستھێنا

Ac Milan
Ac Milan
یاریگا
یانەی بۆنیڤینتۆی ئیتاڵیا دوای تێپەربوونی 15 ھەفتە لە سێریا ئەی, توانیان یەکەم خالی ئەم وەرزە بەدەست بێنن دوای ئەوەی بەرامبەر ئەیسی میلان بە 2 گۆڵ یەکسان بوون.

لە ھەفتەی 15 سێریا ئەی بۆنیڤینتۆ کە پێشتر لە چواردە یاری لەسەر یەک تووشی دۆڕان بوون میوانداری ئەیسی میلانیان کرد و یاریش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بۆ ھەردوولا کۆتایی ھات و بەم شێوەیەش توانیان یەکەم خالی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا بەدەست بێنن.

گینارۆ گاتوزۆ دوای وەرگرتنی ئەرکی راھێنەرایەتی ئەیسی میلان نەیتوانی بەرامبەر بۆنیڤینتۆ سەرکەوتن بەدەست بێنێت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close