هیگواین ئەگەری تووش بوون بە پێکانێکی قورسی هەیە

gonzalo higuain
gonzalo higuain
یاریگا
گۆنزالۆ هیگواینی هێرشبەری ئارجانتینی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا مەترسی تووشببونی بە پێکانێکی مەترسیداری لەسەرە ئەگەر بەشداری یاری یانەکەی بەرامبەر ناپۆلی بکات.

پرۆفیسۆر ماریۆ میساسی ئاشکرای دەکات کە هیگواین دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ دەستی، پێویستە ماوەیەکی باش پشوو بدات تا ئەو کاتەی بە تەواوەتی چاک دەبێتەوە، بە پێچەوانەوە ئەگەر ئەو یاریزانەی بەشداری لە یاری داهاتووی یانەکەی بکات، ئەوا مەترسی ئەوەی لەسەرە کە پێکانەکەی تەشەنە بکات و ببێتە هۆی ئەوەی کە سالانێک نەتوانێت یاری بکات.

گۆڵکاری ئارجانتینی خانمە پیرەکە دوای ئەو پێکانەی کە تووشی بوو، دوو شەممەی رابردوو نەشتەرگەری بۆ دەستی کرا و چاوەروان دەکرا دوو تا سێ هەفتە لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە، بەڵام چەند رۆژی رابردوو دەنگۆی ئەوە هەیە کە بەشداری لە یاری یانەکەی بەرامبەر ناپۆلی بکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close