چــێــڵسی X سوانزی سیتی … ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه
یاریگا – ئه‌مڕۆ كاتژمێر (10:45) خولەكی شه‌و بە كاتی هەرێمی كوردستان، لە گه‌ڕی چوارده‌یه‌می خولی نایابی ئینگلته‌رادا، یانەی چێڵسی لە نێو یاریگای (ستامفۆرد بریج)ی تایبه‌ت به خۆی، میوانداری یانەی سوانزی سیتی دەكات، ئێمەش لە ماڵپەڕی یاریگانێت گرنگترین ئامارەكانی هەردوو تیپه‌كه پێش ڕوبەڕوبونەوەكەی ئەمشه‌ویان بڵاودەكەینەوە:-
1- چێڵسی له دوایین 12 یاری له‌گه‌ڵ سوانزی سیتی له خولی نایابدا، 7 یاری برۆدته‌وه، له 1 یاریدا دۆراوه و له 4 یاریشدا یه‌كسان.
2- چێڵسی له نێو یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبه‌ت به‌خۆی، هیچ یاریه‌كی له به‌رامبه‌ر یانه وێڵزیه‌كان له مێژووی پریمه‌لیگدا، نه‌دۆراندووه.
3- یاریزانانی چێڵسی له دوایین 6 یاری نێو یاریگای خۆیان له به‌رامبه‌ر سوانزی سیتی له خولی نایابدا، 16 گۆڵیان تۆماركردووه، به ڕێژه‌ی (2.7) گۆڵ بۆ هه‌ر یاریه‌ك.
4- چێڵسی له كۆی 18 خاڵی نێو یاریگای خۆی له‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگدا، 10 خاڵی به‌ده‌ست هێناوه، له كاتێكدا له وه‌رزی رابردوو له كۆی 57 خاڵ، 51 خاڵی به‌ده‌ست هێنابوو.
5- یاریزانانی سوانزی سیتی ته‌نها 7 گۆڵیان له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابدا تۆماركردووه، كه‌متر له 9 گۆڵ به به‌راورد به هه‌مان یاری له وه‌رزی رابردوودا.
6- هێڵی به‌رگری سوانزی سیتی تاكو ئێستا، 15 گۆڵی لێ تۆماركراوه، له به‌رامبه‌ردا هێڵی به‌رگری چێڵسی 11 گۆڵی لێ تۆماركراوه.
7- چێلسی به ڕاهێنه‌رایه‌تی ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی له سه‌ره‌تای وه‌رزی ڕابردووه‌وه تاكو ئێستا 119 خاڵی به‌ده‌ست هێناوه له پریمه‌رلیگدا، زیاتر له هه‌ر ڕاهێنه‌رێكی تری ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابدا.
8- هه‌ر یه‌كه له یانه‌كانی (سوانزی سیتی، وێست برۆمیچ ئه‌لبیۆن، كریستاڵ پاڵاس) پاش تێپه‌ڕبوونی 13 هه‌فته له‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگدا، ته‌نها 2 یاریان برۆدته‌وه.
9- ئێستا چێڵسی به كۆكردنه‌وه‌ی 26 خاڵ، له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی پریمه‌رلیگدایه، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش ئه‌لڤارۆ مۆراتایه به تۆماركردنی 8 گۆڵ.
10- ئێستا سوانزی سیتی به كۆكردنه‌وه‌ی 9 خاڵ، له پله‌ی نۆزده‌یه‌می ریزبه‌ندی پریمه‌رلیگدایه، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش تامی ئه‌براهامه به تۆماركردنی 4 گۆڵ.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی www.arabic.sport360.com