ئه‌و یانانه‌ی زۆرترین پاره ده‌ده‌ن به مووچه‌ی یاریزانه‌كانیان
یاریگا – رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپه‌رتیڤۆی ئیسپانی ناوی ئه‌و یانانه‌ی ئاشكرا كرد كه ساڵانه زۆرترین پاره ده‌ده‌ن به مووچه‌ی یاریزانانیان، ئه‌مه‌ش به‌پێی به‌دواداچوونێكی كۆمپانیای گڵۆباڵ سپۆرتی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به‌م بواره.
به‌رشه‌لۆنه له پێشه‌نگی ریزبهندیهكهوه دێت، پاش نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی لیۆنێل میسی ئه‌فسانه تاكو ساڵی 2021، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌ستێره ئه‌رجه‌نتینیه‌كه ساڵانه بڕی 35 بۆ 40 ملیۆن یۆرۆی بێ باج وه‌ربگرێت.
پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسیش له پله‌ی دووه‌م دێت، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌نجامدانی ئه‌و دوو بۆنده خه‌یاڵیه‌ی مێركاتۆی هاوینی ڕابردوو، كه هه‌ریه‌كه له نه‌یمار و مباپی هێنایه ریزی یانه‌كه‌ی، ریاڵ مه‌دریدیش پاش نوێكردنه‌وه‌ی بۆندی چه‌ند یاریزانێكی له پله‌ی سێیه‌م دێت.
ریزبه‌ندی ئه‌و یانانه‌ی كه ساڵانه زۆرترین پاره ده‌ده‌ن به مووچه‌ی یاریزانه‌كانیان:-
1- به‌رشه‌لۆنه : 141 ملیۆن یۆرۆ
2- پاریس سان جێرمان : 139 ملیۆن یۆرۆ
3- ریاڵ مه‌درید: 133 ملیۆن یۆرۆ
4-مانچێسته‌ر یونایتد : 112 ملیۆن یۆرۆ
5- مانچێسته‌ر سیتی : 112 ملیۆن یۆرۆ
6- بایه‌رن میونخ : 111 ملیۆن یۆرۆ
7- یوڤێنتوس : 104 ملیۆن یۆرۆ
8- چێلسی : 95 ملیۆن یۆرۆ
9- ئارسیناڵ : 86 ملیۆن یۆرۆ
10- ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید : 82 ملیۆن یۆرۆ