جەنگە گەورەکەی ئەمڕۆ ٭ ئەنفێڵد ٭ ئامانج لێی بەتەنها بۆ سـێ خاڵە

نووسینی: به‌رهه‌م جه‌لال (شرۆڤه‌كاری تۆپی پێ)

گەڕی سـیانزە لە نایابی ئینگلتەرا یەکێک لەبەجێژترین یاریەکانی ئەم وەرزە لەخۆ دەگرێت کاتێک لیفەرپوڵ دەرگای ئەنفێڵد بۆ چێڵسی پاڵەوانی پارسـاڵ دەکاتەوە ، گرنگترین هۆکار وایکردووە یاریەکە ئاگرین بێت سـێ خاڵی نێوانیانە بۆیە ناونیشانی ئەم یاریەش پێی دەگوترێ یاری بۆخاتری سـێ خاڵ !

ئەگەرەکـانی هەر دوو یانە بۆ سەرکەوتن لەم گەڕەدا

ئەگەری سـەرکەوتنی لیفەرپۆل ؛ ــ یاریگا و هاندەرانی هی خۆیەتی بۆیە نزیکترە لەگەشتن بەئامانج .

ــ لیفەر تێگڕای یاریزانەکانی سـاز و ئامادەن هیچ جۆرە پێکانێکی کاریگەری نییە .

ــ کارامەی هێڵی هێرشبەرانی لیفەر بەتایبەت … سەلاح ، فێرمینهۆ ، کۆنتینهۆ ، مـانی …

خاڵی لاوازی لیفەرپوڵ ؛ هێڵی بەرگرییە دواتر ئاستی گۆڵپارێزه‌.

ئەگەری سەرکەوتنی چێڵسی ؛

ــ ئامادەی کانتی ، چوون بەهاتنەوەی ناوبراو جوانترین ئاست هڵێی ناوەند لەیانەی ناوبراو پێشکەشی دەکات وە یەک پارچە هاوسەنگی بۆ گێڕاوەتەوە .

ــ بەرگری لە چارەکی یاریگای چێڵسی دواتر کواسـتنەوەی تۆپ بۆ باڵەکان بەتایبەت بۆ ناوچەی هازارد ، لە واقیعدا مارشی چێڵسی ئەم پلانەیە بەڵام لەبەختی کۆنتی بەناچاری ئەبێت کلۆپ پەیڕەوی ئەم شێوازە بکات کە تەواو چێڵسی پێی خـۆشـە .

ــ تۆپی بەرز ٫ بەتایبەت لەباڵەوە بۆ ناوچەی سـزا وە کارامەی مـۆڕاتا لەلێدانی سەر .

چەنسی لیفەرپوڵ زیاترە بۆ سەرکەوتن بەبەڵگەی کلۆپ دەتوانێت بە ” ئیمیری کان ” … ” کانتی ” بکوتێ.

چێڵسی ؛ تەنها یەک ڕۆژ مەشق کردووە بەهۆکاری نەبوونی کـاتی پێویـست ئەمەش کێشەی چەسـتەی بۆ چێڵسی دروسـت دەکات لەکاتێکدا خاڵی بەهێزی لیفەرپوڵ کارامەیی یاریزانەکانێتی .

بەگریمانەیەکی دی هەر دوولا بەرامبەر دەبن ، هەر دوولاش خزمەتێکی تری سیتی دەکەن لە ئەگەری سەرکەوتنی لەم گەڕەدا بۆ تەواو لێک نزیکبوونەوە لە نازناوەکە …..

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close