” مەحەمەد سەلاح دەچێتە ریال مەدرید ”

Mohamed Salah
Mohamed Salah
یاریگا
ئەحمەد حوسام میدۆ، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەەی میسر ئاشکرای کردووە کە هاونیشتیمانیەکەی بریاریدا ریزەکانی یانەی لیڤەرپول جێبێڵت و پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیاوە بکات.

میدۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی ” as ”ـی ئیسپانیا گووتی ” سەلاح چیدیکە نایەوێت لە لیڤەرپول بەردەوام بێت، ئەویش بە هۆی ئەو کێشانەی کە لەگەڵ یۆرگێن کلۆپی راهێنەری یانەکەی سەری هەڵداوە و بەم هۆیەوەش دەیەوێت لەگەڵ زیدانی راهێنەری شاهانەکان بەردەوام بێت.

ئەو یاریزانەی پێشووی هەڵبژاردەی میسر کە هاورێیەکی زۆر نزیکی ئەستێرەکەی لیڤەرپولە ئەوەشی گووتووە کە سەلاح لە شاری مەدرید شوێنی حەوانەوەشی ئامادە کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی مێرنگیش گفتوگۆی لەمبارەو کردووە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close