بە وێنە .. یاریزانێکی جیهانی تێنسی سەر زەوی کۆچی دوایی کرد

یاریگا

دەستەی یاریزانە پیشەگرەکانی تێنس بە فەرمی ڕایگەیاند کە کچە ئەستێرەیەکی جیهانی تێنسی سەر زەوی کە پێشتر پاڵەوانێتی ومبلدۆنیشی بردوەتەوە بەهۆی نەخۆشییەکی کوشندە، گیانی لەدەستداوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 20-11-2017 دەستەی یاریزانە پیشەگرەکانی تێنیسی جیهانی لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاویکردوەتەوە، کە (یانا نۆفۆتنا)ی خانمە یاریزانی پێشووی چیکی کە لە ساڵی 1998 پاڵەوانێتی ومبلدۆنی بردەوە، دوای رکابەرییەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێر پەنجە لە تەمەنی 49 ساڵی گیانی سپارد.

نۆفتۆفا، پێشتر جگە لە ساڵی 1998 دوو جاری دیکە بۆ یاری کۆتایی ویبملدۆن سەرکەوتوە، بەڵام هەردوو جار تووشی شکست هاتوە، جارێکیان بەرانبەر شتیڤی گرافی ئەڵمانی و دووەمین جاریش بە مارتینا هینگزی ئەمەریکی دۆڕاوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close