کاوە گۆڵەکانی پێشکەش بە لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی رۆژهەڵات دەکات

Kaveh Rezaei
Kaveh Rezaei
یاریگا
کاوە رەزایی، یاریزانی کوردی شاری کرمانشای ئێرانی کە لە یانەی شارلوای بەلجیکی یاری دەکات، دوو گۆڵەکەی لە یاری شەوی رابردوو پێشکەش بە لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی رۆژهەلاتی کوردستان کرد.

یاریزانە کوردەکەی یانەی بەلجیکی دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە گووتی ” بە راستی من لە کاتی یارییەکە دڵم لای هاونیشتیمانیانم بوو لە رۆژهەڵات، هەربۆیە دوای تۆمار کردنی هەردوو گۆلەکەم نەمزانی چۆن پێشکەشیان بکەم و ئێستاش کە ئەو کارە دەکەم هیوادارم کە تۆزێک لە خەم و ناخۆشیان کەم بکەمەوە”.

کاوە رەزایی وەرزی رابردوو ریزەکانی یانەی ئیستیقلالی جێهێشت و پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی شارلوای بەلجیکاوە کرد.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close